دەنگوباس
دابەشکردنی
مووچەی مانگی چواری خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان دەستپێدەکات و لیژنەیەکی
وەزارەتی داراییش بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە لە بەغدایە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کرا، ئەویش دوای ئەوەی دوێنی نزیکەی
١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی
و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی
هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری
بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەر
دوێنی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی گەیشتە
بەغدا.
وەزارەتی
دارایی ڕایگەیاند، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای
بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی
هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
#ئابووری
#باشووری کوردستان