دەنگوباس
حووسییەکان ڕایانگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامداوە.
ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.
کەناڵی مەسیرە سەر بە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە، بەڵام کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو، کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشێکی ئاسمایان بۆسەر بەندەری حودەیدە، ئەنجامداوە.
#ئەمریکا