کوردستان

بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار کرا

14/05/2024
parlamani kwrdstan

دەنگوباس

 بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و بەرپرسی لقی ھەولێری ڕێکخراوی باڕش بەمەبەستی داواکاریی چەسپاندنی مافی پێکھاتەی نەتەوەیی تورکمان و کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای تۆمار کرد.

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بڕوا عومەر، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و بەرپرسی لقی ھەولێری ڕێکخراوی باڕش بەمەبەستی داواکاریی چەسپاندنی مافی پێکھاتەی نەتەوەیی تورکمان و کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان، کە بە سیستەمی کۆتا بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکەن لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی بەغدا سکاڵای تۆمار کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە ٢١ی شوبات دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاردا بە کەمکردنەوەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ کورسییەوە بۆ ١٠٠ کورسی، بە لابردنی کورسی کۆتاکانی تایبەت بە پێکهاتەکان.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان