دەنگوباس
بانکی ناوەندیی عێراق کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەکاتەوە بە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجییان.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەشتی حاجییان بۆ وڵاتی سعودیە، سەرجەم ناوەندەکانی ئاڵوگۆری دراوی حکومی ئاگادار دەکاتەوە بە دابینکردنی بڕی شایستەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ حاجییان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبری بەکارهێنانی تکت و ڤیزا، حاجییان لەڕێگەی بارکۆدی تایبەت بە گەشتکردنیان (QR ) دەتوانن سکان بکەن و داوای وەرگرتنی دۆلار بکەن.
هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق بڕی دۆلاری تەرخانکراوی بۆ هەر هاووڵاتییەک خستووەتەڕوو، کە سێ هەزار دۆلارە بۆ هەر تاکێک، و ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
#باشووری کوردستان