رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و تورکیا نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار

14/05/2024
turkey

دەنگوباس

جێفری فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانییمان لەگەڵ تورکیا، نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار.

جێفری فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار.

 لە کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئۆراسیا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، جێفری فلەیک باسی لەوە کرد، کە دەرفەتی گەورە بۆ کۆمپانیا تورکییەکان و ئەمریکییەکان لە بواری وەبەرھێناندا ھەیە و جەختی لەوە کردووە کە پەیوەندی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات، پتەوتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا، نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ملیار دۆلار.

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جێفری فلەیک باسی لەوەشکرد کە لە میانی ئەمساڵدا، یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار گەشتیاری ئەمریکا بۆ بەسەربردنی پشووی ھاوینە، سەردانی تورکیا دەکەن و وتی، بۆ ساڵی داھاتوو، ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت و دەگاتە دوو ملیۆن گەشتیار.


#تورکیا
#تورکیا
#ئەمریکا