دەنگوباس
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، کە لایەنە کوردییەکان دەنگ بە کام کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوو ڕۆژی ماوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، ئێمە وەک فراکسیۆنی خۆمان هیچ شتێکمان پێنەوتراوە دەنگ بە کامە کاندید بدەین، پێشبینیدەکەین ئێمە وەک فراکسیۆن ئازادبین لەوەی دەنگ بە کامە کاندید دەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا کات لەبەردەم لایەنەکان ماوە خۆیان یەکلابکەنەوە دەنگ بە کامە کاندید بدەن، تەنانەت تا ئێستا لایەنە سوننەکانیش یەکلانەبوونەتەوە دەنگ بە کامە کاندید دەدەن.
بڕیارە ڕۆژی شەممە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی لە ڕکابەریدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
#باشووری کوردستان