دەنگوباس
ئەمشەو، لە پارێزگای سەڵاحەددین بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە، دە سەرباز و ئەفسەرێكی سوپای عێراقی کوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەفسەرێک بە پلەی موقەددەم ڕووکن کە فەرماندەی فەوجەکەیە، لەگەڵ چوار سەربازی دیکە کوژراون و ههشت سەربازی دیکەش بریندار بوون، هێرشەکە لە گوندی (الاسبعيات)ـی نزیک دەشتایی عوزێم لە نێوان دیاله و سەڵاحەددین بووە لە ڕێگەی دوو خۆکوژەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تیرۆریستانی داعش لە قۆڵێکی دیکەوە لەنزیک ناوچەی (متیبیجیە) لەسەڵاحەددین ھێرشیان کردووەتە سەر حەشدی شەعبی.
#عێراق