کوردستان

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی هەرێمەوە بڕیار دەدات

13/05/2024
komsion

دەنگوباس

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە ھەرێم دەستپێبکاتەوە، پەنجەمۆریش لەو کەسانە وەربگیرێتەوە کە کێشەیان ھەیە.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن لە دوایین کۆبوونەوەیدا دوو بڕیاری دەرکردووە، کە یەکەمیان تایبەتە بەوەی نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی بەو ھاووڵاتییانەوە بکەن کە کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان ھەیە، تا دووبارە پەنجەمۆریان لێ وەربگیرێت و ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

ھەروەھا کۆمسیۆن بڕیاریداوە، جارێکی دیکە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان