دەنگوباس
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، كاتی بهبەڕێکەوتنی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراقی بۆ سعودیه ئاشكرا كرد.
ره‌زاق محێبس ئه‌لسه‌عداوی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجییان كردووه، پڕۆسه‌كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 18ی ئایار ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له جۆری بۆینگ ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجییان، تێیدا جێگه‌ی 364 كه‌س ده‌بێته‌وه.
هاوکات وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا هەفتانە 6 بۆ 10 گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە هەن.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کردبوو، ڕۆژی 14ی ئەم مانگە، شاندی تایبەتی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئامادەکارییەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و دواتریش لە 18ی ئایار یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەرەو فڕۆکەخانەی مەدینە گەشت دەکەن و لە 30ی ئایارییش گەشتی حاجییان بۆ فڕۆکەخانەی جددە دەستپێدەکات.
#عێراق