دەنگوباس
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەین داهاتی ناوخۆ ڕادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن، ئێستا كێشەی مووچە چارەسەربووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارماندا تیمێكی خۆمان بنێرێنە بەغدا بۆ ڕێككەوتن لەسەر پرسی داهاتەكان و پابەندی دەستوور و یاسا دەبین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێت.
وتیشی، ئێستا كێشەی مووچە چارەسەربووە و ئەو بڕیارانەی پێویستە بدرێن دراون، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جەختی لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە كردووەتەوە، چارەسەربوونی كێشەی مووچەش دەتوانین وزەی خۆمان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تەرخانبكەین.
#باشووری کوردستان