دەنگوباس
دوو کەشتی کە چوار ھەزار و ٧٦١ گەشتیاریان ھەڵگرتووە لە بەندەری پارێزگای ئیزمیر ڕۆژئاوای تورکیا لەنگەریان گرت.
لەمبارەیەوە یوسف ئۆزتورک، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ژووری کەشتیوانی لە ئیزمیر، ڕایگەیاند کە ھاتنی گەشتیار لە ڕێگای کەشتییەوە بۆ تورکیا بە ھەنگاوی باش و خێرا بەرەو پێشەوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، کەشتیەکانی "MSC Cruises" و "MSC Divin" کە چوار ھەزار و ٧٦١ گەشتیاریان ھەڵگرتووە لە بەندەری پارێزگای ئیزمیر لەنگەریان گرتووە.
باسی لەوەشکرد، کە چاوەڕان دەکەن لەمساڵدا، دوو ملیۆن گەشتیار لە ڕێگای ٦٥٣ کەشتییەوە بگەنە تورکیا.
یوسف ئۆزتورک ئاماژەی بەوەشدا، کە دوای تەواوکردنی مامەڵە گومرگییەکانیان، گەشتیاران بەندەرەکەیان بەجێھێشتووە بەرەو سەنتەری شار ڕۆیشتوون کە لە میاندا ماڵی مەریەم-ی پاکیزە دەکەن.
#تورکیا