دەنگوباس
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لەناوچەكانی دیكە نمەباران دەبێت و دەشڵێت: لە سلێمانی و هەڵەبجە هەورە بروسكە و تاوە بارانی بەخوڕ دادەكات.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ناجێگیری کەش لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئەبێت و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ئەگەری نمە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە ئەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و ھەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ چالاک ئەبێت.
ڕاشیگەیاند، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ناجێگیری کەش زیاتر ئەبێت و لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بارانبارین زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 5 تا 7 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و کەش فێنک ئەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، کاریگەری ناجێگیری کەش سبەی لەکاتەکانی شەودا لەزۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت و بۆ ڕۆژی سێ شەممە 14/5/2024 کەش لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێت.
#باشووری کوردستان
#کەشوهەوا