دەنگوباس
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی کە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ بە بانکیکردنی مووچە، چارەسەرێکی ڕیشەیی کێشەکانە.
ئاماژەیان بەوەکرد، پیلانگێڕی هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لە دژی خواستی فەرمانبەران و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییە.
ئەوەشیان خستەڕوو، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە.
جەختیان لەوەکردەوە، جارێکی دیکە دژایەتی خۆمان بۆ “هەژماری من” ڕادەگەیەنین، بە بانکیکردنی مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق بە تاکە چارەسەر دەزانین بۆ کێشەی مووچە، ئەگەر نا هەڵوێستی توندمان دەبێت.
داواشیان کرد، ئەو زانیارییانەی تایبەتن بە مووچەخۆران بدرێتە حكومەتی عێراق تاوەكو بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات.
#باشووری کوردستان