دەنگوباس
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی یاریی منداڵان لە شاری هەولێر کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێریش ڕایگەیاند، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە وەکالەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئاگر کەوتنەوەکەی کۆگاکەیەکی یاریی منداڵان ڕایگەیاند، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیانی گیانیی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر داوای لە دوکاندار و خاوەنکاران کرد، لەپێناو پاراستنی دوکان و کەلوپەلەکانیان پابەندی ڕێنماییەکان بن.
ئاماژەی بەوە کرد، ئاگری کۆگاکەی منداڵان کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکوتووەتەوە، تا دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، هۆکاریی ئاگر کەوتنەوەکە ئاشکرا ناکەن.
#باشووری کوردستان