دەنگوباس
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریی ئه‌ندامبوونی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه وه‌كو بڕیارێكی ڕه‌مزی ده‌مێنێته‌وه به‌هۆی "ڤیتۆ"ی ئه‌مریكاوه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
لە بڕیارەکدا هاتووە: ده‌بێت فهڵەستین ببێت به ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مافی زیاتری وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی چاو‌دێر پێبدرێت.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن 143 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانی بۆ ڕاگه‌یه‌ندرا، 9 ده‌وڵه‌ت دژ بوون، 25 ده‌وڵه‌تیش (نتم)یان هه‌ڵبژارد، واتا بێده‌نگیی.
دوای ده‌نگدانه‌كه، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی چاو به ئه‌ندامبوونی فه‌ڵه‌ستیندا بخشێنێته‌وه و ڕایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان شایسته‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتیی ته‌واو له ڕێكخراوه‌كه‌دا.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: ئه‌م بڕیاره گاڵته‌جاڕه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌مواری دۆخی فه‌ڵه‌ستین له ڕێكخراوه‌كه وه‌كو خه‌ڵاتێكه بۆ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس".
بڕیاره‌كه داوای ئه‌وه ده‌كات ماف و ئیمتیازه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هێز بكرێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگای پێبدرێت له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیدا ده‌نگ بدات.
هه‌روه‌ك پرۆژه‌ی بڕیاره‌كه ڕێگا به فه‌ڵه‌ستین ده‌دات پێشنیاز و هه‌موار له كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێشكه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه پیش‌تر ئه‌و مافانه‌ی پێنه‌دراوه.
له ساڵی 1988وه 139 ده‌وڵه‌ت له كۆی 193 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ناوه.
#ئەمریکا