دەنگوباس
سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە نووسراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم دەکات، ھەموو (پەیج، ئەکاونتەساختەکان) دابخات، کە پڕوپاگەندە بۆ بەرهەمەکانی جوانکاری دەکەن.
لە نووسراوەکەدا وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم دەکات ھەموو (پەیج، ئەکاونتەساختەکان) لە سۆشیال میدیا (فەیسبووک، سناپچات، ئینستاگرام و تیک تۆک) کە پروپاگەندە بۆ بەرھەمی بەناو گیادەرمانی و ماددەی جوانکاری و ڕوخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ لەگەڵ بەھێزکردنی ھەستە جنسییەکان دەکەن، دابخرێن.
لە نووسراوەکەدا وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک کەس بە ناوی پزیشک و دەرمانساز بازرگانی دەکەن بە شێوەی ئۆنلاین، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییە.
داواشدەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیج و ئەکاونتەساختانە بگیرێتەبەر، دژی ئەوکەسانەی ئەم کارەیە دەکەن.
#باشووری کوردستان