کوردستان

کشتوکاڵی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەکرێت

10/05/2024
ganm

دەنگوباس

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵانە لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران دەست بە دروێنەکردنی گەنم دەکرێت، ئێستا لە سایلۆکان ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دانراوە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، باسی لەوەکرد، ساڵی ڕابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق بڕی 500 هەزار تەن گەنمی جوتیارانی وەرگرت لەو بڕە 230 هەزار تەنی سلێمانی تێدابوو.

وتیشی، ئەمساڵ دەمانەوێت وەرگرتنی گەنم ئازاد بکرێت و بە رێژە نەبێت، ئەگەر نا بکرێت بە نزیکەی 700 هەزار تەن.


#باشووری کوردستان