کوردستان

یەکێتی داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات

10/05/2024
agrakay hawler

دەنگوباس

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداریی کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران دەکات بۆ قەربووکردنەوەی زیانەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاری قەیسەریی شاری هەولێر و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "لەپێناو قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری کۆکردنەوەی ئیمزا دەکەن".

بەدریە حسێن، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەر بنەمای ئەودەسەڵاتانەی کەبە پەرلەمانتاران دراوە، ڕۆژی پێنجشەممە 9-5-2024 ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بەشداریی کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزامان کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و دەرخستنی ڕاستییەکانی ڕووداوی بازاری قەیسەریی هەولێر و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە پارێزگاکە گەیاندە 330 ڕووداو، کە بەشی زۆری زیانی رووداوەکان بەر کاسبکاران کەوتوون و لەو ژمارەیەش چوار ئاگری گەورەیان لەبازاڕەکانی هەولێر بوون.


#باشووری کوردستان