دەنگوباس
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند، پێکهاتەی تورکمان لەگەڵ ئەوەدابوو کە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لە کاتی خۆیدا بکرێت، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی پاک هەبوو.
ئاماژەی بەوەکرد، کورسی کۆتاکان بە ناهەقی هەڵوەشایەوە، دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان دەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، سکڵاکەی مەسرور بارزانی لە بەرژەوەندی “کورسی کۆتاکان”ە، لە چوارچێوەی سکاڵاکەدا دووبارە پێداچوونەوە بە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر چوار بازنەدا دەکرێت، ئەمجارە پشکی پێکهاتەکان دیاری دەکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، لە هەموو کەس و لایەنەکان خۆمان بە دڵسۆزتر دەزانین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کودستان، لە هەموو قۆناغەکانیشدا هاوپەیمانی پارتی بووین و لە هیچ کاتێکدا دژی پارتی نەبووین و نابین.
#باشووری_کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان