دەنگوباس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک زانکۆی جیهان، ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٧ لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاووڵاتی (کارزان کەریم مەغدید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵهاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابوو.
ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران، کە هەڵهاتبوون بۆ سنەوری بناری چیای قەرەچوغ، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بە ناوەکانی (م ،ط ،م) و (ه ، ط،م) دەستگیربکەین، دەستیشمان گرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کە لە دوای تاوانەکە پێی هەڵهاتبوون، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم .
#باشووری کوردستان