دەنگوباس
هەنگاوە كردارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار بڵاویکردەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ كاری شارەوانییەكان بۆ زانینی ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران و دابینكردنی زەوی و نەخشەی زەوی و دیاریكردنی شوێن و گرفتە تەكنیكی و یاساییەكان لە سنووری شارەوانییەكانیان.
ساسان عەونی، جەختی کردەوە، پێویستە پەلە بکرێت لە پڕۆسەكە و داوای لێكردن هەتا هەفتەی داهاتوو دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان ڕاپۆرتێكی تەواو ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاری بكرێت.
#باشووری کوردستان