کوردستان

کاروان یاروەیس: خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان کرا، بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن

09/05/2024
karwan yarwais

دەنگوباس

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد، بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بۆ ماوەی شەش مانگی تر.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران برگەیەك بۆ كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد كرا و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری مادەی (٧) ی یاسای كۆمسیۆن كرا.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی هەموارەكە تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ شەش مانگی تر درێژ دەكرێتەوە و ئامانج لە هەموارەكە بۆ ئەوەیە گرفتی یاسایی بۆ دروست نەبێت و كۆمسیۆن بتوانێت سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەرجی سەركردە شیعیەكان بۆ سەرۆكی هەرێم ئەوەبوو، هەڵبژاردن دوابخرێت بەو مەرجەی كۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی بدات.
ئەندامێتی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە 7ی تەمموزی ئەمساڵ تەواو دەبێت و كۆمسیۆنی سەرپەشتی هەڵبژاردنی

پەرلەمانی كوردستان دەكات لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەگەری دواخستنیدا گرفت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە دروست دەبوو.


#باشووری کوردستان