کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت

09/05/2024
qubad talabani

دەنگوباس

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە هەوڵەکان بۆ پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و ڕایگەیاند، دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر هۆشداریمان دابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان