کوردستان

خورماڵ لە ناحیەوە دەبێت بە قەزا

09/05/2024
xurmal

دەنگوباس

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى به‌ قه‌زابوونی خورماڵی ئیمزا كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ بە قه‌زاكردنى خورماڵ ئیمزا كرد.

بەپێی بڵاوکراوەکە، نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، بڕيارى دا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره‌ ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.


#باشووری کوردستان