رۆژهەڵاتی ناوەراست

سودانی بۆ کێشەی جوتیاران بڕیاری دا

08/05/2024
xalid shwani

دەنگوباس

وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركووك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ڕاسپارد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد هەر جووتیارێك زەوییەكەی تۆو كردبێت مافی دروێنەشی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەم بڕیارە كێشەی جووتیارانی سنووری كەركووك چارەسەردەكرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەكەیان ببینن.



#عێراق