دەنگوباس
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتۆن ڕایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەو شێوەیە نییە كە باسدەكرێت.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ (دەنگی ئەمریكا) ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریكا دەستبەجێ هێزەكانی لە عێراق ناكشێنێتەوە و گفتوگۆكە تایبەتە بە گۆڕانی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەهەمانكاتدا پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن.
وتیشی، لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر شێوازی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكرێت، كە ئایا پێویستە هێزەكانی هاوپەیمانان بەم شێوەی ئێستا هەن لە عێراق بمێننەوە یاخود نا، کە ئەمە بابەتێكە پێویستە دانوستانی لەسەر بكرێت.
#باشووری کوردستان