کوردستان

لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرزبووەوە

08/05/2024
dolar

دەنگوباس

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 145 هەزار و 850 دیناری عێراقی.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەندین ڕێكار و بڕیاریان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، لە مانگی نیسان-ەوە بۆ یەکەمجار بەهای دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دابەزی، پێشبینی دەکرێت لەو نرخەدا جێگیرببێت.


#باشووری کوردستان
#دۆلار