دەنگوباس
دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە و دەستدەگرێت بەسەر بڕی ٣٠ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وردی هێزەکانمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لە مانگی ٤ی ٢٠٢٤ لە چەند هەڵمەتێکدا باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لە شاری سلێمانی، کە پێکهاتبوون لە ٤ تۆمەتبار، دەستگیرا بەسەر بڕی ٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لە ڕاگەیەندراوکەدا ئەوەش هاتووە، ئیستا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکانی عێراق ڕاگیراون، لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان ڕادەستی دادگای تایبەتەکانی حکومەتی عيراق کران.
#باشووری کوردستان