کوردستان

شاخەوان عەبدوڵا: یەكێك له‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ی لە بابەتی هەڵبژاردن‌ كرا، بێبه‌شكردنی “كۆتا”كان بوو

08/05/2024
shaxawan abdulla

دەنگوباس

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پشكی پارتی ڕایگەیاند، لە‌ بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ كرا، بێبه‌شكردنی “كۆتا”كان بوو.

ئاماژەی بەوەکرد، ناكرێت له‌ په‌رله‌مانی عێراق توركمان و مه‌سیحی نوێنه‌ریان هه‌بێت، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ریان نه‌بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بابه‌تی "كۆتا"كانه‌، هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی هونه‌ری تریش هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كراوه،‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌رگای خۆكاندیدكردن بكرێته‌وه‌ بۆ كاندیدی پێكهاته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ بایكۆتیان كردووه‌.

باسی لەوەکرد، جێبه‌جێكردنی تێبینییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی بە ‌ماوه‌ هه‌یه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ گفتوگۆدا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ك بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات كه‌ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه‌ هه‌م پێكهاته‌كان بێبه‌ش نه‌كرێن هه‌م سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان