جیهان

بوروسیا دۆرتمۆند گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

07/05/2024

دەنگوباس

یانەی بوروسیا درۆتمۆندی ئەڵمانیا بە سەرکەوتنی بەسەر پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیدا، گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەمشەو بوروسیا دۆرتمۆند لە یاری گەڕانەوەدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پی ئێس جی بردەوە و ئەنجامەکەش بە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بوو بە 2-0.
بەو شێوەیەش یانە ئەڵمانییەکە گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و چاوەڕێی براوەی یاری هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن دەکات کە بڕیارە سبەی شەو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێو ئەنجام بدرێت.
ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە یاری چووندا یەکسان بوون، بۆیە یارییەکەی سبەی شەو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەردوولا.


#جیهان
#وەرزش