کوردستان

چەند حاڵەتێکی گیان لە دەستدان بەهۆی هەورە بروسکەوە ڕوویدا

07/05/2024
hawrabruska

دەنگوباس

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر، لە كاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە هەورە بروسکە لە سێ مێرمنداڵی دا و یەکێکیان گیانی لە دەست دا.

لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، هەورە بروسكە لە سێ خوێندكاری داوە لە كاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە و دووانیان بە سەختی بریندار بوون و یەكێكیان گیانی لە دەست داوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوو لەو خوێندكارانە بران و ڕووداوەكە لەكاتی گەڕانەوەیان بووە لە خوێندنگە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ‌- کەرکوک پێشمەرگەیەك بە ناوی (دەرباز یوسف گوانی) خەڵكی سۆران بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لە دەست دا، كە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.


#باشووری کوردستان