دەنگوباس
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بە جێبەجێكردنی دوو بڕیاری دادگای فیدراڵی دەستدەكات بە ناردنی مووچەی مانگی چوار و دەشڵێت، "دوو نووسراو بۆ ئەو مەبەستە لە حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی بەغدا كراوە و ئامادەییان دەربڕیوە".
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق ناردنی مووچەی مانگی چواری بەستووەتەوە بە ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییە و بۆ ئەوەش دەبێت گرێبەست بۆ دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات، ئەو كات دەستدەكرێت بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم دوو نووسراوی ئاراستەی بەغدا كردووە، كە ڕەزامەندە بە ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی کە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و جێبەجێکردنی بڕیاری تایبەت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
#باشووری کوردستان