جیهان

زیلینسكی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

07/05/2024
zeleneski

دەنگوباس

دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا، پیلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری سەربازی پووچەڵكراوەتەوە و دەشڵێت: "دوو ئەفسەر بە تۆمەتی ناپاکی دەستگیرکراون".

دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، چەند دەستەیەکی ڕوسی پسپۆڕ پیلانی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤاسیلی مالیۆک، سەرۆکی دەزگای ئاسایش و کێریل بۆدانۆڤ، سەرۆکی هەواڵگری سەربازییان دانابوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوو ئەفسەر بە پلەی عەقید لە بەشی کارگێری ئاسایشی دەوڵەتی وڵات دەستگیرکراون، چونکە زانیاری نهێنییان گواستۆتەوە، كە دەبووە هۆی تیرۆرکردنی زیلینسکی و بەرپرسەکانی وڵات.

ڕۆژی 24ی شوباتی 2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتەكەی دەستپێکرد، کە پێشتر بەدرێژایی سنوورەکان کۆبوونەتەوە، دوابەدوای ئەو لەشکرکێشییە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا، کە باڵەخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج، هەروەها هاتنە ناوەوەی تانکەکان لە سنووری بیلاڕوسیا.


#ئۆکرانیا
#ڕووسیا