جیهان

شاندێکی ئیسرائیل بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست لە غەززە، سەردانی قاهیرە دەکەن

07/05/2024
ghazza

دەنگوباس

بڕیارە شاندێکی ئیسرائیل بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ حەماس لەبارەی گۆڕینەوە دیلکەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە، بگەنە قاهیرەی پایتەختی میسر.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە زمان بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کە ناوی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاندێکی ئیسرائیلی سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکەن.

ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاندووە، شاندەکە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان و هەروەها بە ئامادەبوونی نێوەندگیران بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان و بیستنی پێشنیازەکان و پرسیارکردن لەم بارەیەوە، دەچێتە قاهیرە.

سوپای ئیسرائیل دوێنێ دووشەمە ٦ی ئایار داوای لە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح کرد، کە گەڕەکەکانیان چۆل بکەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بە هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ناوچەکە کرد و دەروازەی سنوور ڕەفەحی لە بەری غەززە کۆنترۆڵ کرد. 


#ئیسرائیل
#ئیسرائیل