کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاسداران کۆبووەوە

07/05/2024
nechirvan barzani

دەنگوباس

له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد، هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن.

هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


#باشووری کوردستان