دەنگوباس
سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران جەخت لە باشکردنی
پەیوەندییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش دەکەنەوە.
له
دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د
باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش
و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى
بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا
كرا.
ئەوەشی خستەڕوو کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له بواره‌كانى
بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى،
زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى
كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر
بكه‌ن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى
كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه
بوو".
دوێنێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی
باڵای ئێران لە سەروو هەمووشیانەوە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و
ئبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار ئەنجام دا.
#ئێران
#نێچیرڤان بارزانی
#باشووری کوردستان