دەنگوباس
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە ڕایگەیاند، هەوڵێکی گرنگ هەبوو لەلایەن هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، لەو چوارچێوەیەشدا بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران کرا.
ئاماژەی بەوەکرد، ئێران دراوسێیەکی گرنگ و بەتوانای بواری ئابووری و سیاسییە، دەمانەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران دوو هێندە بکەین و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کاریگەربوون، هەفتەیەکی دیکە ئەنجامی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و پرسی هەڵبژاردن یەکلادەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
#باشووری کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی
#هەڵبژاردنی کوردستان