کوردستان

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی: نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەن

05/05/2024
otombel be sarata

دەنگوباس

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەن و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران چارەنووسیان یەکلابکاتەوە.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بە دروستیى ئامارى ڕاستەقینەى ژمارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێل دەخەمڵێندرێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکی نوێ بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان، بوونی نییە.

وتیشی، دەبێت لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەربکرێت، چونکە ئیتر کێشەکە گەورەبووە و ناکرێت چارەسەر نەکرێت.


#باشووری کوردستان