کوردستان

پاش ١٤ ساڵ ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی پڕۆژەی "فلۆریا ستى” ڕادەستی هاووڵاتییان کرا

05/05/2024
floria city

دەنگوباس

ئەمڕۆ بە بەشداری چەند کەسایەتی و وەبەرهێنێکی دیار یەکە تەواوبووەکانی فلۆریا سیتی ڕادەستی خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونى قائیمقامى ناوەند و سەرۆکى یەکێتى وەربەرهێنەران و خاوەن و بەڕێوەبەرى کۆمپانیا و ژمارەیەکى کەسایەتی دیکە، لە پڕۆژەی "فلۆریا ستی" کە یەکێکە لە شارە گەورەکانى نیشتەجێبوون لە هەولێرى پایتەخت، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى یەکەم ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونى پڕۆژەکەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرد.

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فلۆریا سیتی لە هەولێر، لە چەندین شووقە و ڤێلا پێک هاتووە و کەوتووە سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر- کۆیە، لە ساڵی 2010ـەوە بەهۆى بوونى کێشە کارکردن لە یەکە نیشتەجێبووەکانى ئەم پڕۆژەیە وەستاوبوو، بەڵام دواتر توانرا کێشەکان چارەسەر بکرێن و ئەرکی تەواوکردنی پڕۆژەکەش بسپێردرێت بە کۆمپانیای "ساوس کوردستان گرووپ".


#باشووری کوردستان