دەنگوباس
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی وتی، محەمەد شیاع سودانی پێی ڕاگەیاندم کە مووچەی مانگی نیسان بە دەستپێکردنی بە بانکیکردنی مووچە و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دێت.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی کۆبوینەوە، بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و ئەو چوار بەنداوەی بۆ هەرێم دەرچووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا دەربارەی بە بانکیکردنی و مووچە، سەرۆک وەزیران وتی تازە حکومەتی هەرێم ڕازی بووە داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات و بانکی TBI دەست بە بانکیکردنی مووچە بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ جێگیرکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی “هەژماری من”ی حکومەتی هەرێمن ژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ هەزارە لە بانکی TBI جێگیر دەکرێن ئەمەش دوو مانگی پێویستە.
سۆران عومەر باسی لەوەکرد لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی پرسیوە کە ئایا تەنها بانکی TBI دەتوانێت دەست بە بانکیکردنی مووچە بکات، وتی بەڵێ لەگەڵیان دانیشتووم ئامادەییان هەیە، دەربارەی قبوڵکردنی “هەژماری م ئاماژەی بەوەکرد جارێ ئەوەی لەوێ حسابی بۆکراوەتەوە قبوڵی دەکەن، ئەوی دیکە لە تی بی ئای حسابی بۆ دەکرێتەوە، مووچەی مانگی نیسان بەدەست پێکردنی بە بانکیکردنی مووچە و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دێت.
#باشووری کوردستان