دەنگوباس
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى شاندێک گەیشتە
تارانى پایتەختى ئێران و لەلایەن بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە پێشوازى لێکرا.
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە
یاوەرى شاندێکى باڵا گەیشتە تارانى پایتەختى ئێران، ئەوەش لەسەر بانگهێشتى فەرمى
کۆمارى ئیسلامى ئێران.
شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە لە جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان،
وەزیرى ناوخۆ، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسى دیکە
پێکهاتوون.
بەگوێرەى بەرنامەى سەردانەکە، بڕیارە نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى
ئێران و ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، باس لە ڕێککەوتنى ئەمنى
نێوان عێراق و ئێران، هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان و چەند بابەتێکى دیکە
دەکرێت.
#باشووری کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی