دەنگوباس
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جیاوازی لیستی مووچەیە لەگەڵ مانگەکانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان داوایکردووە زۆر زیاترە لە مانگەکانی پێشوو، لەبەر ئەو جیاوازییە زۆرە، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تەواو لە لیستەکەدا دەکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات داوای بڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن و 146 هەزار دیناری لە وەزارەتی دارایی عێراق کردبوو، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، بەڵام بۆ مووچەی مانگی نیسان هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، “داوای 970 ملیار دینارمان کردووە”.
#باشووری کوردستان