کوردستان

میدیای پارتی و ئێران: سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکات

04/05/2024
nechirvan barzani

دەنگوباس

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە ئێران.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە لەم سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی چاوی بە ڕێبەری باڵای ئێران، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بکەوێت.

لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان میدیایی پارتی ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران، سەردانی ئێران دەکات، پێشتریش پەیامی دڵنیایی داوەتە ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران.

باسی لەوەشکردووە، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، ئەمە چوارەم جارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران بکات.


#باشووری کوردستان