دەنگوباس
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەباتە ئێران و
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بۆ ئەمریکا.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند،
بافڵ تاڵه‌بانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له‌م
سه‌ردانه‌دا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا و
ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجام دەدات.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مدواییه سه‌رۆك وه‌زیران
و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقی ڕەزامەند كردووه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می
په‌رله‌مانی كوردستان، كه بریاری 10ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێشوه‌خته
پارتی له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆی كردووه، بڕیاره به‌مزوانه نێچیرڤان بارزانیش بگاته
تاران و بافڵ تاڵەبانی-ش سەردانی واشنتۆن بکات.
سەردانەکەی نێچیرڤان
بارزانی بۆ ئێران پاش چەندین ساڵ کرانەوەیەکی نوێیە لەنێوان پارتی و ئێران، هاوکات
سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ واشنتۆن بە مانای ئەوە دێت، هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌نێوان تاران و واشنتۆندا ده‌گۆڕێت.
یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن
و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن، پرسی هه‌ڵبژاردنی برده به‌رده‌م
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتیی یاسای هه‌ڵبژاردنی
كوردستانی گۆڕی، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه كرد به فره
بازنه و كورسی كۆتای پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی
كوردستانیشی دایه ده‌ست كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌م بڕیاره پارتی
نیگه‌ران كرد، ئاماده نییه به‌م جۆرە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.
به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ده‌بێت
ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات،
به‌ر له‌م واده‌یه ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی وه‌كو ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داناوه،
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخات، چونكه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕانه‌گرتووه.
#باشووری_کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان