دەنگوباس
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای وتووە، "نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابكەوێت و پێویستە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن".
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هەندێك گۆڕانگاری لە ژمارە و بڕی پارەی پێویست لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییان هەبووە و ئەوەش وایكردووە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دوابكەوێت، بەڵام هیچ گرفتێك نییە و مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد و وتی، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی تی بی ئای قسەم كرد و ڕایگەیاند محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكەكەی ڕایگەیاندووە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن و نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابكەوێت.
بە وتەی فازڵ نەبی ئەگەر بە بانكیكردنی مووچە دەستپێنەكات بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروستدەبێت.
#باشووری_کوردستان
#عێراق