کوردستان

ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری كرا

04/05/2024
mang

دەنگوباس

پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دیاری دەكات و ڕایگەیاند، 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.

تەها ڕابح، سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایگەیاندووە، سەرەتای مانگی زیلقیعدەی ساڵی 1445ی كۆچی، لە ڕووی فەلەكییەوە هاوكات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو (9ی ئایاری 2024) و بەوەش مانگی زیلقیعدە 29 ڕۆژ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هیلالی مانگی نوێ (زیلحیجە) بۆ ماوەی 31 خولەك دوای ڕۆژئاوابوون لە مەككە دەمێنێتەوە، هەروەها لە قاهیرە بۆ ماوەی 38 خولەك، لە شارەكانی تری وڵاتانی عەرەبی، مانگی نوێ بۆ ماوەی نێوان ٣٢-٤٠ خولەك دەبینرێت.

ئاشكراشی كردووە، سەرەتای مانگی زیلحیجەی ساڵی 1445ی كۆچی لە ڕووی فەلەكییەوە دیارە یەكەم ڕۆژی 7ی حوزەیران دەبێت و بەوەش دەتوانرێت جەژنی قوربان دیاری بكرێت‌.
سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی ڕوونیشی کردووەتەوە، پێویستە مسوڵمانان بزانن ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفات لە ڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی شەممە 15ـی حوزەیران (9ی زیلحیجە) دەبێت و ڕۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیران (10ی زیلحیجە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەكییەوە.


#باشووری_کوردستان