دەنگوباس
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن تیمەکانمانەوە چوار تەرم لە ڕووداوەکەی قەرەداغ دۆزراونەتەوە، کە سەرجەمیان ئەندامی گروپێکی شاخەوانی بوون و لافاو بردوونی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ڕەئوف کەمال، قائیمقامی قەرەداغ ڕایگەیاند، گروپێکی شاخەوانی سلێمانی هاتوون بۆ گوندی ئاوەسپی لە ناحیەی سێوسێنان و بەهۆیەوە بەشێکیان لافاو بردوونی
#باشووری کوردستان