دەنگوباس
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر زیادکردنی
بڕی 100 هەزار دینار بدرێت بۆ ئەو کرێکارانەی خانەنشین بوون.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی
جیهانی کرێکارانەوە ئەو کرێکارانەی خانەنشین کراون بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەکانیان
زیاد دەکات، و بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی
وەزیران لە هەفتەی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت.
لە عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن کرێکار هەیە و ڕۆژی ١٧ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢٣
پەرلەمانی عێراق رەشنووسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکاران پهسهندكرد،
بهپێی یاساكهش كهمترین مووچهی خانهنشینی كرێكاران ٥٠٠ ههزار دینار دهبێت.
زیادکردنى مووچەى کرێکارە خانەنشینکراوەکان لە عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە،
هاوکات لە هەرێم مووچەی سێ مانگی ئەو کرێکارانەش وەک مووچەی فەرمانبەران دابەشنەکراوە
و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
#باشووری_کوردستان
#عێراق