دەنگوباس
فراکسیۆنەکانى یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان "جگه له پارتی" له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكیان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاندووه، دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنن.
فراكسیۆنی یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌وان دژن به هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كه بریتییه له 10ی حوزه‌یران ئه‌نجامبدرێت کە مافێکی یاسایی، دەستووریی، دیموکراتی خەڵکی کوردستانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای جەختکردنەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لە بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن، تا ئێستاش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جەخت لە ئامادەکارییەکان دەکاتەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیراندا.
#باشووری_کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان