کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر یەکەمجار و دواجاریش نابێت

29/04/2024
sherwan dwbardani

دەنگوباس

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی سەر کۆرمۆر ئەوە یەکەمجار و دواجاریش نابێت، کە میلیشییاکانی نزیک لە وڵاتێکی دراوسێ کە ئێرانە چەندین جارە هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر.

ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکەی کۆرمۆر دوای سەردانەکەی سودانی دێت بۆ ئەمریکا کە چەندین ڕێککەوتنی گرنگی لە بواری گاز و وزەدا کردبوو، دیارە عێراق بایی چەندین ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکرێت بە مەبەستی وەبەرهێنانی کارەبا.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتریش کە کۆمپانیای کار و (ڕەحمەتی پێشرەو دزەیی) ویستیان گرێبەست بکەن بۆ هەناردەکردنی غازی هەرێم بۆ ئەوروپا بە هەمان شێوە ئێران هێرشی کردە سەرییان.

ڕاشیگەیاند، ئێستاش لای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمیش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو گروپەی هێرشیان کردۆتە سەر کۆرۆمۆر سەر بەکێ و چ لایەنێکن، هۆکارەکە ئابووری و سیاسیە.

باسی لەوەکرد، ئەگەر سەیری بەیاننامەکانی عێراق بکەی دەڵێت، گروپی لە یاسا دەرچوو، چونکە ئەوان دەیانناسن ئەو گروپە کە دێن بە بازگەکانی عێراق چ هێزە عێراقییەکانی ناوخی یا ئەوانەی حەشد بێت تێدەپەڕێن و هێرش دەکەنە سەر کۆرۆمۆر دەزانن کێن و سەر بە کێن.


#باشووری_کوردستان